Accessibility links

فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەیەکی هندستان لە ڕێڕەوەکەی دەردەچێت و دوو کەرت دەبێت


.
.

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی India Express لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی لە باشوری ڕۆژئاوای هندستان لە ڕێڕەوەکەی دەرچووە و دوو کەرتە بووە.

فڕۆکەکە کە لە جۆری بۆینگی 737 بووە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەیەوە بە 184 سەرنشینەوە دەرچووبوو بەرەو فڕۆکەخانەی کالیکووتی ناوچەی کاریپوور.

دەڵێن لە کاتژمێر 7:45 ی ئێوارە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەکە، لەو کاتەی بارانێکی زۆر دەباری، بۆیە خزاوە و لە ڕێڕەوەکەی لایداوە و لە بەرزایـیەک بەربووەتەوە کە نزیکەی 7.5 مەتر بەرزە.

بەپـێی کاربەدەستانی هندستان بە لایەنی کەم 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 120 کەسی دیکەی برینداربوون، لەوانە 46 کەسیان برینەکانیان قورسە.

XS
SM
MD
LG