سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له وتاره‌که‌ی خۆی له کۆنفراسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر په‌یمانی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی ڕه‌خنه‌ی زۆر توندئامێزی له ئه‌مریکا گرت و ئه‌مریکای به‌وه گوناهبار کرد که به چه‌کی ناو‌کی هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی دیکه ده‌کات له نێویاندا ئێران به‌بیانوی نابه‌جێی گوایه رێگاگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی.
نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ئیدریسی ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت من پێم وایه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد زۆرتر سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رپه‌رچی هه‌وڵه‌کانی باراك ئۆباما بداته‌وه که شێوه دیپلۆماسییه‌کی گرتۆته‌به‌ر که ئه‌مریکییه‌کان به‌خۆیان پێی ده‌ڵێن دیپلۆماسی گشتی واته زۆرتر ڕووی له ڕای گشتی جیهانه له جیاتی ئه‌وه‌ی ڕووی له سیاسه‌تمه‌داران و سه‌رۆك حکومه‌تان و سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرانی وڵاتان بکات. ده‌شڵێت ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی زۆرتر بۆ ئه‌وه ده‌وێت که بتوانێت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که باراك ئۆباما داویه‌تی بۆ دووره‌په‌رێزکردنی ئێران و بۆ زیاترکردنی فشاره‌کان له‌سه‌ر ئێران و هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رنجه ده‌وڵه‌تییه‌ی که هه‌یه نه ته‌نها له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه به‌ڵکو له لایه‌ن ڕای گشتی نێو جیهانیشه‌وه له‌سه‌ر ئێران له‌سه‌ر خۆی بیگوێزێته‌وه و بیبا بۆ سه‌ر ئه‌مریکا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.