ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ واته رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژی پێنج شه‌ممه راپورتی ساڵی 2010 ی له‌سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له جیهاندا بڵا کرده‌وه. سه‌باره‌ت به هه‌رێمی رۆژهه‌لاتی نێوه‌ڕاست ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستان له سه‌رانسه‌ری ئه‌م هه‌رێمه ئاماده نه‌بوونه رێز له به‌ڵێنه‌کانیان بگرن بۆ پارستن و پـێشخستنی مافه‌کانی مرۆڤ. ئیدریسی ئه‌حمه‌دی شاره‌زا له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران ده‌ڵێت ڕاپۆرتی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ له وڵاتانی دیموکراتیکی وه‌ک ئه‌مریکا کاریگه‌ری ده‌بێت نه‌ک ئێران.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:58 خوله‌که.