Accessibility links

دادگای نێودەوڵەتی داوا لە ئەمەریکا دەکات سزاکانی لە دژی ئێران کاریگەریـیان بەسەر خەڵکی سیڤیل نەبێت


دادگای نێودەوڵەتی لە لاهای داوای لە ئەمەریکا کردووە ئەو سزایانەی لەسەر ئێران هەڵگرێت کە کاریگەری خراپـیان بەسەر کاڵا مرۆیی و هاتوچۆی ئاسمانی سیڤیلی هەیە.

دادگاکە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەم بڕیارەی دەرکرد لەسەر بنەمای ئەو سکاڵایەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە 25 ی مانگی حەوت لە دژی ئەمەریکا تۆماریکردبوو. ئێران لە سکاڵاکەدا نووسیویەتی ئەمەریکا ئەو پەیماننامەیەی پـێشێلکردووە کە لە ساڵی 1955 لەگەڵیدا مۆریکردبوو.

دادوەر عەبدولقەوی ئەحمەد یوسف سەرۆکی دادگاکە گوتی بە کۆی دەنگ ڕایدەگەیەنن، دەبێت ئەمەریکا هەموو ئەو بەربەستانە لابەرێت کە لە 8 ی مانگی پـێنجی 2018 وە سەپاندونی بەسەر هەناردەکردنی دەرمان و پـێدوایستی تەندروستی و خۆراک و بەرهەمە کشتوکاڵیـیەکان و پارچەی فڕۆکە بۆ ئێران.

جێی ئاماژەیە ئەم بڕیارەی دادگای نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەفتەیەک پاش ئەوە دێت کە سەرۆک ترامپ داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کاربکات بۆ ڕاگرتنی هەڕەشەکانی ئێران.

XS
SM
MD
LG