ژماره‌یه‌ک له رێکخراوه‌کانی ژنان ومافه‌کانی مرۆڤ به‌یاننامه‌یه‌کیان دژ به وه‌زیری کاروباری ژنان له عێراق ئیبتهال گاصد الزیدی بڵاوکردوه‌ته‌وه گوایه له چاوپێکه‌وتنێکدا دژ به بیر‌و باوه‌ری یه‌کسانیه له نێوان ژنان و پیاواندا.
هۆزان مه‌حمود چالاکی مافه‌کانی ژنان و هه‌ڵسوراوی کاروباری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌کمین جار نییه ئه‌م جۆره قسانه له لایه‌ن وه‌زیری ژنان و هه‌ندی له ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و وه‌زاره‌ته‌کانی تره‌وه ده‌ووترێت که ئه‌مه ئه‌و پڕۆسه ئیسلامیزه کردنه که به هاتنه سه‌ر حوکمی ئه‌م گروپه ئیسلامیانه‌دا له عراق ده‌ستیپێکردوه. هۆزان خانم ده‌ڵێت قسه‌ی ئه‌م ژنه قورساییه‌کی زۆرتری هه‌یه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه داوا ده‌که‌ێن ده‌ست له کار بکێشیته‌وه وه تا ئه‌م حکومه‌ته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت چاوه‌ڕوانی هیچ گۆڕانێک ناکرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:51 خوله‌که