ده‌زگای به‌درخان حه‌وته‌مین فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌م جاره له ژێر ناوی " له کوردستانه‌وه بۆ ئه‌مریکا و سازکردنی پرده‌کانی که‌لتوری له نێوان کورده‌کان و ئه‌مریکاییه‌کان" له 29 ی ئه‌م مانگه له واشنتنی پایته‌ختی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان سازده‌دات.
هه‌وراز محه‌مه‌د ده‌رهێنه‌ری فیلم و ده‌رچووی به‌شی کۆلێژی کۆماڵناسی له سلێمانی که ئه‌ندامێکی شانده‌ی ده‌زگای به‌درخانه بۆ فیستیڤاڵه‌که‌ی واشنتن له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم باس له ده‌زگای به‌درخان و ئامانجه‌کانی به‌ستنی ئه‌و فیستیڤاڵه له ئه‌مریکا ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:32 خوله‌كه.