Accessibility links

حه‌مید به‌هرامی باس له‌ ژیانی خۆی له‌ تاراوگه‌ ده‌کات


حه‌مید به‌هرامی له‌گه‌ڵ یه‌ک له‌ منداڵه‌کانی
حه‌مید به‌هرامی له‌گه‌ڵ یه‌ک له‌ منداڵه‌کانی

بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی کورد له‌ تاراوگه‌ ڕوو ده‌که‌ینه‌ شـاری ڤانکوڤه‌ر له‌ به‌شی بریتش کۆلۆمبیا له‌ که‌نه‌دا و له‌وێ کاک حه‌مید به‌هرامی ده‌که‌ینه‌ میوان.

حەمید بەهرامی کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی ژیانی خۆی ده‌ڵێت: من لە ساڵی 1966 زاینی لە دیواندەرە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووم تا دیپلۆم لە ئێران دا دەرسم خۆێندوە. بەهاری ساڵی 1360ی هەتاوی بە تاوانی هەڵسوڕان و لایەنگری لە کۆمەڵە سەرەرای ئەوەی تەمەنم کەم بوو بۆ ماوەی یەک ساڵ گیرام و لە زیندانی کۆماری ئیسلامی دا لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەدا بووم. و پاشان دوور خرامەوە بۆ شاری نەجەف ئاوا لە پارێزگای ئیسفەهان.

هاوینی 1362 رۆم لە شاخ کرد و لە ناو کۆمەڵە گیرسامەوە. ساڵی 1991 چومە تورکیە و ساڵی 1992 وەکو مەهاجیر هاتمە وڵاتی کانەدا. پاش خوێندنی زمانی ئینگلیسی لە گرانت مکوین کالج لە شاری ئەدمونتون دەرسی کامپیوتر و چێ کردنی مالپەرم خۆێند. لە بواری راگەیاندن دا کار دەکەم و بە ناردنی راپۆرت و سازدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسانی شارەزا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا یارمەتی رۆژهەڵات تی ڤی دەدەم .

لەم شارەی کە تێیدا دەژیم واتە ڤانکوڤەر لەگەڵ کامیونیتی کوردی کار دەکەم و لەم بوارەشدا چالاکیم هەیە. هۆی ئاوارە بوون و پەڕیوەی هەندەران بوونم بە خاتر بیر و فکری سیاسی بوو بۆیە ئێستاش هەروا درێژە بە خەباتی سیاسی خۆم بۆ وەدەست هێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد دەدەم . لە باری خێزانیەوە خاونی هاوسەر و دوو کور و کچێکم. بۆ بژیوی ژیانی خۆم و منداڵەکەنم کار دەکەم و بێزنێسی خۆمم هەیە.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 13:16 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG