پاش ئه‌وه‌ی کۆماریه‌کان زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان که‌وته‌وه ده‌ست و ژماره‌یه‌ك کورسیان له ئه‌نجومه‌نی سینات وه‌ده‌ست هێنا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیو تێرمدا، ڕێبه‌رانی کۆماری به‌ڵێنیان داوه ژماره‌یه‌ك گۆڕان له ڕیبازی ناوخۆ بهێننه دی، وه‌ک بچوكکردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی حکومه‌تی فێدراڵ.
باشه ئه‌دی له‌مه‌ر ڕیبازی ده‌ره‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما وه‌ك شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستان، ئاشتی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌م سه‌رکه‌ۆتنه‌ی کۆماریه‌کان چه‌کاریگه‌ری ده‌بێت؟
ئه‌مانه ته‌وه‌ره سه‌رکیه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی 'هه‌له‌و واشنتن' بوون.
میوانه‌کان:
ئۆسامه جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی.
عه‌بدوڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
هاوکاران موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌رنامه‌که‌یان به‌ڕێوه برد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 46:19 خوله‌که.