یه‌که‌م ڕۆژی گفتوگۆکان له‌سه‌ر پرۆگرامی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری ناو‌کی ئێران له ئسته‌نبوڵ به کۆتایی هات. کۆبوونه‌وه‌که شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت به به‌شداری شانده‌ی ئێران و نوێنه‌رانی 5 ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمان که ناسراوه به کۆمه‌ڵی P5+1. پێنج شه‌ممه، وته‌بێژێکی وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریکا چاوه‌ڕوانی هیچ پێش وه‌چونێکی گه‌وره له کۆبوونه‌وه‌ی ئسته‌نبوڵ ناکات، به‌ڵام ئاماده‌یه گفتوگۆ بکات له سه‌ر پێشنیازی ئاڵوگۆڕکردنی سووته‌مه‌نی ناو‌کی که نوێ کراوه‌ته‌وه بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێش وه‌چوونی ئێران له پیتاندنی یۆرانیۆم له‌وه‌تای 2009.
ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا پـێـیان وایه ئێران به نهێنی خه‌ریکی سازکردنی چه‌کی ناوکییه. ئێران ده‌ڵێت پرۆگرامی وه‌زی ناو‌کی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه به‌کار ده‌هێنێت.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م گفت و گۆیانه هیچ کاریگه‌ریـیان ده‌بێت به‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کۆمه‌ڵگای جیهانی له‌گه‌ڵ تاران له‌مه‌ڕ پرۆگرامی ناو‌کی؟ یاخود ئه‌مه‌ش دانیشتنێکی تره له وێنه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی پێشوو؟
بۆ شیکردنه‌وه‌ی وردتر، به‌رنامه‌ی ' هه‌له‌و واشنتن' میواندارێتی دوو شاره‌زا له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناو‌کی ئێران و هه‌ڵوێستی ڕۆژئاوا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه‌ی کرد ئه‌وانیش:
دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆستای زانسته سیاسیـیه‌کان له زانکۆی لینشۆپینگ، سوید.
عه‌بدوڵڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران بنکه له ئۆسلۆ، نه‌رویج.
حه‌یده‌ر که‌ریم و مۆعته‌به‌ر شێروانی میوانداری به‌رنامه‌که بوون.