پێنج شه‌ممه، سه‌رکۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و سه‌رۆکی روسیا دیمیتری مه‌دڤه‌دێڤ له لاوه‌ی کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای 'خه‌زه‌ر' له باک‌و پایته‌ختی ئازه‌ربایجان چاوپێکه‌ۆتنیان بوو. به پێی ئیرنا، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له دیداره‌که‌دا گوتبوی 'کاتی سزا و به زۆره‌ملێ به کۆتایی هاتووه.' یاریده‌رێکی سه‌رۆکی روسیا له پاش کۆبوونه‌وه‌که گوتی به‌ڕێز مه‌دڤه‌دێڤ
" باسی گرنگی به‌رده‌وامی ئه‌وه‌ی به پڕۆگرامی ئاشتی خوازانه‌ی ئێرانی ناوی برد کردبوو."
پێشتر له‌م هه‌فته‌یه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕابرت گه‌یتس گوتی ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه گه‌مارۆکانی به‌سه‌ر ئێران سه‌پێندراو‌ن گاریگه‌ریان زۆرتره له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا کاربه‌ده‌ستانی ئێران چاوه‌ڕێـیان ده‌کرد و گه‌مارۆکانی به ڕێبه‌ری به‌رێوه‌به‌ریه‌تی ئۆباما به‌سه‌ر ئێران سه‌پێندراو‌ن بوونه‌ته مایه‌ی ناکۆکی له ناو رێبه‌رایه‌تی ئێران.
دکتۆر خالید خه‌یاتی شاره‌زای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی لیشۆپینگ سوید و عه‌بدوڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نۆ‌رویژ میوانه‌کانی به‌رنامه‌که بوون.
میواندارانی به‌رنامه: موعته‌به‌ر شێروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم بوون.