سێ مانگ پاش هه‌ڵـبژاردنه‌کان په‌رله‌مانی نوێی عێراق له دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو بۆ یه‌که‌م جار کۆبۆوه بۆ سوێندخواردنی ئه‌ندامانی نوێ و هه‌ر زوو به کراوه‌یی کۆتایی پـێـهات و هێشـتا لایه‌نه‌کان ڕێـکنه‌که‌وتوونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ به سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌سـتنیشـان بکه‌ن بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ.
سـیاسه‌تکاران ده‌ڵێن دانوسـتاندنه‌کان له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ بۆی هه‌یه چه‌ندان مانگ بخایه‌نێت.
به لایه‌کی دیکه‌وه شـاندێـکی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کان بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیـیه‌کان له به‌غدا به فه‌رمی ده‌سـتیان به کۆبوونه‌وه‌کانیان کردووه.
ئینجا کۆشـشه‌کانی کۆمه‌ڵه براوه‌کان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ به چی ده‌گه‌ن؟ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه ڕێـکه‌وتن چی ده‌بێت و هه‌نگاوی داهاتوو چی ده‌بێت؟ گفتوگۆکانی شـانده‌ی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کان چه‌ند کاریگه‌ریان ده‌بێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تی نوێی عێراقی به‌م زووانه سـازنه‌کرێت؟
هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ئه‌م پـرسیارانه‌ی ئاڕاسته‌ی میوانه‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه کرد که ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
مامۆسـتا دیندار دۆسـکی ئه‌ندامی شـانده‌ی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیـیه‌کان له به‌غدا و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:23 خوله‌كه.