ساڵه‌هایه کێشه‌ی ژینوسایدی ئه‌رمه‌نیه‌کان له کۆنگریسی ئه‌مریکا و په‌ڕله‌مانی هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌خولێته‌وه به‌ڵام له ژێر فیشاری تورکیا و لۆبیه‌کانی دانی پێ نه‌نراوه، ئه‌مجاره په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا بریاره‌که‌ی په‌سه‌ند کردووه و تورکیای تۆڕه کردووه. ئاخۆ ئه‌مه چ جوره کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌ێوه‌ندیه‌کانی هه‌ردوو وڵات؟
نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر حه‌سه‌ن قازی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و بریاره هێشتا نه‌بوه‌ته یاسا تاکو سینات ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دات که هه‌مان کێشه له پێشدا هاتوه‌ته پێشه‌وه وه سینات په‌سه‌ندی نه‌کردووه، قازی ده‌شڵێت راسته تورکیا کێشه‌که گه‌وره کردوه‌ته‌وه که له هه‌شت خاڵدا په‌ێوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسادا ڕابگرێت، به‌ڵام له‌و بروایه‌دام په‌ێوه‌ندیه‌کانیان به‌و شێوه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا به‌رده‌وامه هه‌ر وا له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نساش به‌رده‌وام بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:28 خولوکه