پشتیوانی کردنی سه‌درییه‌کانی ناو هاوپه‌یمانی نیستیمانی له نوری مالیکی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ، هه‌رچه‌نده که به پێی هه‌ندێ له شاره‌زایان هه‌نگاوێکه به‌ره‌و پێشه‌وه، به‌ڵام له هه‌مانکاتیشدا ئاسته‌نگی بۆ نوری مالیکی سازکردووه چونکه ئه‌مه‌ریکا نیگرانه له پێدانی هه‌ر ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی به سه‌درییه‌کان له ناو حکومه‌تێکی نوێی عێراقیدا. و ئه‌م قه‌یران سیاسییه‌ی که ئێستا عێراقی تێیکه‌وتووه هه‌ر به‌رده‌وامه و هه‌ڵوێستی لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی عێراقی سات به سات گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت. جا سه‌خته پـێشبینی بکرێت که که‌ی حکومه‌ت سازده‌کرێت.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراقی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی به ڕاستی دوو به‌ره‌ن به‌ره‌ی عێراقییه له‌م به‌ر و به‌ره‌ی مالیکی له‌و به‌ر دژی یه‌کن، هه‌تا هه‌ندێ که‌س کردوویه‌تی به نوکته و ده‌ڵێت دوو حکومه‌ت دروست ده‌که‌ین یه‌کێکیان له که‌رخ و ئه‌وه‌ی دیکه‌یان له ڕه‌سافه. عه‌لاوی له که‌رخ پشتیوانی زیاتره مالیکیش له ڕه‌سافه با عێراق دوو حکومه‌تی هه‌بێت ئه‌وه‌ش ته‌جروبه ده‌که‌ین. دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌و وه‌خته ئه‌بی ئێمه‌ی کورد له سه‌ر جسرهکه بۆ خۆمان بووه‌ستین و ته‌ماشایان بکه‌ین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:18 خوله‌كه.