11 ی سێپته‌مبه‌ر ده‌یه‌مین ساڵیادی په‌لاماره تیرۆریستییه‌کانه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا که مه‌ڵبه‌ندی بازرگانی جیهانی و پینتاگۆنیان کرده ئامانج و له ئاکامدا زیاتر له سێ هه‌زار که‌س گیانیان له ده‌ستدا.
له وڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی که په‌لاماره‌کان چه‌ند ئاسه‌واریان یا کاریگه‌ریان به سه‌ر ئه‌مه‌ریکا و خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکادا ماوه پاش تێپه‌ربوونی ده ساڵ.
دکتۆر کرمانج گوندی له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئاسه‌واری په‌لاماره‌کان له ڕووی سایکۆلۆژی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هێشتا دیاره چونکه هه‌تا ئیستا خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه دۆخی پێش ڕووداوه‌کانی 11 سێپته‌مبه‌ره‌وه.
دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر له زانکۆی ته‌نسی سته‌یت ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا له هه‌وڵه‌کانی دژی کۆمه‌ڵه تیرۆریسیهکان سه‌رکه‌وتوو بووه که نه‌یهێڵاوه له پاش 11 ی سێپته‌مبه‌ره‌وه ڕووداوێکی هاوشێوه‌ی ئه‌و کاره‌ساته ڕووبداته‌وه. به‌ڵام ئایا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له به‌رامبه‌ر ئه‌و میلیتانانه، گوتی نه‌خێر چونکه هه‌تا ئێستاش به‌جۆرێک له جۆره‌کان له شه‌ڕدایه. ئێستا که ده‌بینیت ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانیستان ماوه‌ته‌وه و به‌جۆرێک ده‌یه‌وێت له عێراقدا بمێنێته‌وه ئه‌وانه هه‌موویان نیشانه‌ی ئه‌وه‌نه که له شه‌ڕه‌که‌یدا سه‌رکه‌وتنی ته‌واوی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
دکتۆر کرمانج ده‌شڵێت به تایبه‌تی کوشتنی بن لادن گورزێکی گه‌وره‌ی سایکۆلۆژی بوو به پێکهاته‌ی قاعیده که‌وت، چونکه بن لادن وه‌کو سه‌رۆکێکی ڕوحانی و وه‌کو عه‌قلێکی ستراتیژی و سه‌رچاوه‌ی مادیش بوو بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:05 خوله‌که.