سه‌باره‌ت به ده‌ست پێ کردنه‌وه‌ی پڕوسه‌ی وتووێژی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کان و ئاماده‌یی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیلی نه‌تانیاهو بۆ ڕێکه‌وتنێکی مێژوویی هه‌روه‌ها گه‌شبینیشی به‌وه‌ی که جیهانی عه‌ره‌بی ئاماده‌یه بۆ ئاشتی هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم وتووێژێکی له گه‌ڵ دکتۆر کرمانج گوندی له زانکۆی ته‌نسی ئیستێت ئه‌نجام داوه.
دکتۆر کرمانج گوندی ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی ئه‌مجاره‌ی نه‌تانیاهو جیاواز بوو به هه‌ڵسه‌نگاندن له گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌کانی پێشترێی . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بڕواناکه‌م ئه‌وه‌ی که سه‌رۆك ئۆباما گوتوویه‌تی یاخود داوای کردووه بێته دی که هه‌تا یه‌ك ساڵ ده‌بێت کۆتایی به گرفتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌کان بێت.
دکتۆر کرمانج ده‌ڵێت هه‌ر کاتێك که فه‌له‌ستینییه‌کان بکه‌ونه ئاشتی له گه‌ڵ ئیسرائیل من پێم وانییه هیچ وڵاتێکی عه‌ره‌بی ئیجازه به خۆی بدات دژایه‌تی ئیسرائیل بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:28 خوله‌که.