دکتۆر کرمانج گوندی ده‌ڵێت هه‌تا ئێستا میلله‌تی میسری زۆر زۆر به شێوه‌یه‌کی شارستانیانه خۆنیشاندانی کردووه و ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕیوه. ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆژه گوێم لێ‌بوو که محمد ئه‌لبه‌رادعی قسه‌ی کرد و گوتی هیچ که‌سێک ئاره‌زوو ناکات بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر حوسنی موباره‌ک بکرێت که به بێحورمه‌تی ده‌ست له کار بکێشێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ده‌ست له کار بکێشێته‌وه. ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاواش به‌گشتی له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان له‌گه‌ڵ میلله‌تی میسر که حوسنی موباره‌ک سه‌رده‌می به‌سه‌ر چووه.
دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر له زانکۆی ته‌نسی سته‌یت له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی زۆر به روونی بۆ ئۆپۆزسیۆنی میسری ڕوونکراوه‌ته‌وه که نابێت په‌له بکرێت له‌و گۆرانکاریه له گواستنه‌وه‌ی ڕژێمی موباره‌ک بۆ ڕژێمی ئاینده، چونکه نایانه‌وێت میسر له ده‌ست ده‌ربچێت، نایانه‌وێت بارێکی بێ سه‌روبه‌ری و ئاشووباوی دروست بێت و نا ئارامی بکه‌وێته هه‌رێمه‌که. ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژێک له ڕۆژان کاره‌که بگاته حاڵه‌تی توندوتیژی له به‌رامبه‌ر پێکهاته‌کانی حکومه‌ت میلله‌تی میسری تێدا زه‌ره‌ر ده‌کات چونکه حوسنی موباره‌ک هه‌ر ده‌ڕوات و به‌خۆشی گوتوویه‌تی ده‌ڕۆم تاقه‌تم نه‌ماوه بۆیه هیچ پێویست ناکات میلله‌تی میسر بگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که بێزار بێت و ده‌ست بداته توندوتیژی. دکتۆر کرمانج ده‌شڵێت ئه‌و ڕه‌وشه‌ی که تا ئێستا هێناویانه بیپارێزن له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی میسری دایه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:31 خوله‌كه.