دوو پـشیلەی ماڵی لە دوو ناوچەی جودای ویلایەتی نیویۆرک تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئێستا کەرەنتینە کراون.
دەزگای کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیـیەکان و چۆنیەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیـیەکان لە ئەمەریکا CDC ، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند دوو پـشیلەی ماڵی کە نیشانەکانی نەخۆشیـیەکەیان بە سووکی لەسەر دەرکەوتووە، لە تاقیگەکانی ڤێرتەرنەری نیشتمانی، پـشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەردووکیان کراوە و لە ئەنجامدا دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
دەزگاکە دەڵێت هەرچەندە هیچ بەڵگەیەک نیـیە بیسەلمێنێت ئاژەڵی ماڵی نەخۆشی کۆرۆنا دەگوێزنەوە، بەڵام باشترە لە ئێستادا ئەو ئاژەڵانە تێکەڵ بە خەڵکی و ئاژەڵی دیکە نەکرێن و کاتێکیش دەبرێنە دەرەوەی ماڵ باشترە بە لایەنی کەم 2 مەتر دوربن لە خەڵکی و ئاژەڵی دیکە.
پـێشتر لە پاخچەی ئاژەڵانی برۆنکسی نیویۆرک ڕاگەیەندرا 7 بەور و شێر تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لە دەرەوەی ئەمەریکاش پـشیلە و سەگێک لە چین و پشیلەیەک لە بەلجیکا هەڵگری ڤایرۆسەکەبوون.
بەپـێی ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر، توێژینەوەی نوێ نیشانی داوە پـشیلە زیاتر لە هەر ئاژەڵێکی دیکەی ماڵی شیانی هەیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێت.