نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له پارێزگای موسڵی باکوری عێراق چه‌ند حاڵه‌تێـکی نه‌خۆشی په‌تای خوێن به‌ربوون ڕاگه‌یه‌ندرا و بووه مایه‌ی مه‌ترسی.
سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشـیـیه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر به‌ختیار که‌ریم له زانکۆی جۆنس هاپکنزی ویلایه‌تی مه‌ریلاند کردووه.
دکتۆر به‌ختیار ده‌ڵێت ئه‌مه نه‌خۆشـیـیه‌کی ڤایرۆسیـیه تووشی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ده‌بێت، وه زیاتر ئه‌و گه‌نه‌یه‌ی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه ئه‌م ڤایرۆسه هه‌ڵـده‌گرێت و ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه بڵاوبـبێته‌وه و زۆر جاریش پـێی ده‌ڵێن په‌تای که‌نگۆ یان په‌تای خوێن به‌ربوون.
ده‌شڵێت ئه‌م نه‌خۆشـیـیه پـێش 50 سـاڵ له وڵاتی ڕووسیا و ده‌وروبه‌ری دۆزرایه‌وه و پاشـان له سـاڵی 1969 له ئه‌فریقا خه‌ڵـکێـکی زۆر تووشی بوون و ئێسـتاش له باکوری خۆرئاوای وڵاتی چین هه‌یه و له زۆربه‌ی وڵاته ئاسیاویـیه‌کان و هیندستان و باشوری ئه‌وروپا و ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پاشـان دکتۆر به‌ختیار باس له چۆنـیه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیـیه‌که ده‌کات و ده‌ڵێت ڤایرۆسی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه زیاتر له ناو ئه‌و گه‌نه‌یه‌ی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵدا هه‌یه، وه ئه‌و گه‌نه‌یه ده‌توانێت نه‌خۆشیـیه‌که تووشی مرۆڤ بکات و به تایبه‌تی ئه‌و که‌سـانه‌ی که مه‌ڕ و ماڵات و ئاژه‌ڵ به‌خێو ده‌که‌ن، چونکه ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و گه‌نه‌یه بێته سه‌ر مرۆڤه‌کان و گازیان لێ‌بگرێت و نه‌خۆشـیـیه‌که‌یان تووش بکات.
ده‌ڵێت نیشـانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه له سه‌ره‌تادا وه‌کو هه‌ڵامه‌ت وایه، بۆ نموونه سه‌رئێشه، به‌رزبوونه‌وه‌ی تا، ژان له پـشـت و ئه‌ژنۆکان و قۆڕگ و گه‌ده، ڕشانه‌وه، سووربوونه‌وه‌ی چاو. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێت و نه‌خۆشـیـیه‌که بۆ سێ تا چوار ڕۆژ به‌رده‌وامبێت ئه‌وا باری ته‌ندروسـتی نه‌خۆشه‌که خراپـتر ده‌بێت و ڕه‌نگی زه‌رد ده‌بێت و تووشی خوێن به‌ربوون ده‌بێت له لووتیـیه‌وه و هه‌روه‌ها له ژێر پـێسـتی خوێنی مه‌یو به‌دی ده‌کرێت.
دکتۆر به‌ختیار ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌ر ده‌سـتدایه له نێوان 9 تا 50 له سه‌دی ئه‌و که‌سـانه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه ده‌بن و چاره‌سه‌ریان بۆ ناکرێت گیانیان له‌ده‌سـت‌ده‌ده‌ن. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:49 خوله‌كه.