به پێی ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران کاربه‌ده‌ستان چوار که‌سیان گرتووه که به تیرۆریست ناویان ده‌به‌ن و ده‌ڵێن په‌یوه‌ندییان به به‌ریتانیاوه هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن دانییان به‌وه ناوه که له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردووه‌وه پێنچ که‌سیان له ناو ئێران تیرۆر کردووه و به‌فه‌رمانی که‌سێک به‌ناوی جه‌لیل فه‌تاحی ئه‌و کارانه ده‌که‌ن که گوایه له به‌ریتانیا ده‌ژیت که گوایه ڕێبه‌رێکی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه.
به‌لایه‌کی دیکه‌وه ماڵپه‌ڕی تابناک که سه‌رکرده‌ی پێشووی سوپای پاسداران موحسین ره‌زایی به‌رێوه‌ی ده‌بات یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانیی به‌وه تاوانبار کردووه که باری ئاسایشی بۆ گۆنگره‌ی 13ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی له نزیک شاری سلێمانی دابه‌ین کردووه‌و ئامێری پێشکه‌وتووی پێ داوه بۆ له‌کارخستنی مۆبایل و بۆ پشکنین.
عه‌زه‌م قوبادیپور به‌رپرسی کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له به‌ریتانیا له وتوێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌و قسانه‌ی که ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری ئێران و ماڵپه‌ری تابناک بڵاویان کردۆته‌وه دوورن له ڕاستییه‌وه‌و ئێمه خۆمان ئاسایشی کۆنگره‌که‌مان دابه‌ین کردووه.
بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌گه‌ڵ عه‌زه‌م قوبادیپور ، فایلی ده‌نـگی لای سه‌ره‌وه ده‌سته چه‌پ کلیک بکه که ماوه‌كه‌ی 4:50 خوله‌که.