زۆر له شیکه‌ره‌وان باس له‌وه ده‌که‌ن که هه‌مو هیماکان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئاکه‌په، ئه‌ردوگان و ده‌وڵه‌تی تورکیا به شیوه‌یه‌کی گونجاو هه‌ڵس وکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کوردا بکردبایه ئه‌و ڕووداوه دڵ ههژینهی سه‌ر سنور و ئوپه‌راسیونه‌کانی له‌و جۆره رووی نه ئه‌دا، به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه کاربه‌ده‌ستانی تورکیا هۆیه‌کان له پارتی کارگه‌رانی کوردستان ده‌ێبینن.
ڕۆژنامه‌وان ئازاد کوردی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت مه‌خابن ڕه‌فتاری نا درووست دوور له لۆژیکی دیپلۆماتیک و به ئاوایه‌کی ڕیالیستانه له لایه‌ن ده‌وله‌تی تورکیاوه له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد هه‌ر له سه‌رده‌می دامه‌زراندنی کۆماری تورکیا بگره تاکو ئێستا وه له‌م دواییه‌شدا که نزیکه‌ی 10 ساڵه ئاکه‌په له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته نه‌ێانتوانیوه لوژیکیانه وه پراکتیکانه له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کوردا ڕه‌فتار بکه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 14:37 خولوکه