ئەمساڵ ئێران دیسانەوە لەسەر دەستەی هەرە ١٠ وڵاتانی پێشلکارە لە ئازادی رۆژنامەوانی و سانسۆرکردن لە جیهاندا بووە و بگرە سەدان لە رۆژنامەوانان لەسەر ئەنجامی کارەکانیان زیندانی کراون.
رۆژنامەوان عارف نادری لە هەڤپهيڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت لە کاتێکدا ئەمرۆ ١٧ مین ساڵرۆژی رۆژی جیهانی ئازادی چاپەمەنی دەرباز دەکەين دۆخی ڕۆژنامەگەری و رۆژنامەوانان لە وڵاتی ئێراندا و بە تايبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆخێکی زۆر زۆر قەيراناوی و کارەسات باردایە، هەر وەها دەزانین لە ماوەی یەک دەیەی رابوردوشدا ئێران بەردەوام وەکو گەورەترین زیندانی رۆژنامەوانان ناوەزدکراوە.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی گفتوگۆكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 12:08 خولهكه.