ئه‌و فه‌رمانده كورده كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه ده‌كرێته فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى 20 ى سوپا له‌كه‌ركوك، له وتووێژێکی له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت که ته‌واوى سوپاى عێراق له‌سنورى كه‌ركوك ده‌خرێنه ژێر فه‌رمانى ئه‌وه‌وه.
عه‌مید روكن شێرزاد كافرۆشى هه‌روه‌ها شێکرده‌وه، "بریارى دانانم به‌فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى 20 ى سوپاى عێراق له‌كه‌ركوك ده‌رچووه، به‌ڵام هه‌ندێك ئیجرائاتى یاسایى ماوه و له‌رۆژانى داهاتودا ئیجرائاته‌كان ته‌واو ده‌بن."
به‌وته‌ى عه‌مید شێرزاد كافرۆشى، سنورى ئیدارى كه‌ركوك ده‌خرێته ژێر كۆنترۆڵى فیرقه‌ى 20 ى سوپاى عێراقه‌وه كه له‌مه‌ودوا ئه‌و سه‌رپه‌رشتى ده‌كات.
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى دژتیرۆرى عێراق و هێزه‌كانى تر له‌كه‌ركوك، عه‌مید شێرزاد وتى"هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر و هێزه جۆراوجۆره‌كانى تر هه‌ر یه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ى خۆیان هه‌یه، و تا بارودۆخى ئه‌منى كه‌ركوك باش نه‌بێت ئه‌و هێزانه ده‌مێننه‌وه."
ئه‌و فه‌رمانده‌یه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له‌رۆژانى داهاتودا کرداری سه‌ربازى گه‌وره له‌لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كانه‌وه دژ به‌چه‌كدارانى داعش له‌ده‌وروبه‌رى حه‌ویجه ده‌ست پێده‌كرێت، و "ده‌وروبه‌رى حه‌ویجه له‌پاشماوه‌كانى داعش پاكده‌كرێته‌وه."
ناوبراو كۆلێژى سه‌ربازى قه‌ڵاچوالان و دواتر كۆلێژى سه‌ربازیشى له‌به‌غدا ته‌واو كردووه، له‌دواى ساڵى 2003 ه‌وه له‌ریزى سوپاى عێراق دا كارده‌كات.