ڕۆژی شه‌ممه عێراقیـیه‌کان له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی پارێزگاکان ده‌نگ ده‌ده‌ن که یه‌که‌م جاره له‌وه‌تای 2005 کاتێـک عێراقیـیه‌کان له ده‌نگدانێـکدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانیان هه‌ڵـبژارد. ئه‌مجاره‌یان هه‌ڵـبژاردنه‌که بڕیار له‌سه‌ر ته‌نیا 14 له 18 ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی وڵات ده‌دات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ڕای زۆر له چاودێران بۆی هه‌یه هه‌ڵـبژاردنه‌که خاڵێـکی وه‌رچه‌رخان بۆ عێراق بێت به‌و مانایه که هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌و دیموکراسـی هه‌ڵـهێنێت یانیش به‌ره‌و ناسه‌قامگیری‌بێت. هه‌رچۆنێـک‌بێت ئاکامه‌که له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی شه‌ممه ده‌وه‌سـتن که له ژێر بارێـکی زۆر توندی ئاسایشـدا ئه‌نجام ده‌درێت.
هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان کردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
عه‌بدولباری زێباری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
ئیبراهیم حه‌سه‌ن باجه‌لان، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 31:46 خوله‌که.