Accessibility links

هاوپەیمانێتی ناتۆ داوای چارەسەری سیاسی لە ئەفغانییەکان دەکات


کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ-ئەرشیف
کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ-ئەرشیف

هاوپەیمانێتی ناتۆ دەڵێت "دۆزینەوەی چارەسەرییەکی سیاسیانە بۆ قەیرانی ئەفغانستان لە هەموو کاتێک زیاتر پێویست بووە."

کاربەدەستێکی هاوپەیمانێتی ناتۆ کە لە 30 وڵاتی ئەندام پێکدێت، بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس ڕادەگەیەنێت "ئێمە پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئەفغانستان دەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەکی سیاسی و ناتۆ بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ پەرەسەندنەکانی ئەو وڵاتەش دەکات."

لێدوانەکانی ئەم کاربەدەستەی هاوپەیمانێتی ناتۆ هاوکات بووە لەگەڵ پێشڕەوییە خێراکانی تاڵیبان و گەمارۆدانی شاری کابوڵ، وەک دەڵێت " بوونی دیپلۆماتیانەی خۆمان لە کابوڵ دەهێڵینەوە و باری ئاسایشی کارمەندەکانمان بەلاوە گرنگە و بەپێی کات و پێویستی خۆمان لەگەڵ ئەو ڕەوشەدا دەگونجێنین."

ئەو کاربەدەستەی ناتۆ دەڵێت یارمەتی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی کابوڵیش دەدەن تا پەیوەندی ئەفغانستان لەگەڵ وڵاتانی تردا بەردەوام بێت."

XS
SM
MD
LG