له‌کاتێکدا په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئاسایى بووه‌ته‌وه، به‌ڵام باره‌گاى هیچکام له حیزبه کوردیه‌کان بۆ ناوچه جیاجیاکانى پارێزگاى دیاله نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هۆکارى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ "داگیرکردن"ى باره‌گاکانیان له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبیه‌وه ده‌گێڕنه‌وه.
حیزبه کوردیه‌کان له دواى 16 ى ئۆکتۆبه‌رى ساڵى 2017 ه‌وه، باره‌گاکانیان له ناوچه‌کانى مه‌نده‌لى، جه‌له‌ولا، قه‌ره‌ته‌په و سه‌عدیه چۆڵکردووه، له‌وکاته‌وه حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌سه‌ریاندا گرتووه.
یه‌عقوب یوسف به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"نوسراومان له پارێزگاى دیاله‌وه بۆ هاتووه بۆ رێگرى نه‌کردن له گه‌ڕانه‌وه‌ى باره‌گاى حیزبه کوردیه‌کان، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان ناگه‌ڕێنه‌وه."
حیزبه کوردیه‌کان هۆکارى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌کانى پارێزگاى دیاله بۆ کۆنترۆڵ کردنى باره‌گاکانیان له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبیه‌وه ده‌گێڕنه‌وه.
ئازاد حه‌مید به‌رپرسى ناوچه‌ى مه‌نده‌لى پارتى دیموکراتى کوردستان، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"باره‌گامان له مه‌نده‌لى نه‌کردووه‌ته‌وه، چونکه حه‌شد و پۆلیسى فیدرالى باره‌گاکانیان داگیرکردووین."
وتیشى"هه‌وڵێکى زۆرمان دا بۆ ئه‌وه‌ى باره‌گاکانمان چۆڵ بکه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانمان بێ ئه‌نجام بووه."
زۆربه‌ى ئه‌و باره‌گایانه‌ى که پێشتر حیزبه کوردیه‌کانى تێدابووه، بیناى سه‌رده‌مى به‌عس بوون و دواى ساڵى 2003 حیزبه کوردیه‌کان نۆژه‌نیان کردۆته‌وه.
محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسى کۆمیته‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى یه‌کێتى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"هێزى به‌در بارهگاکهمانى له قه‌ره‌ته‌په داگیرکردووه، بۆیه تائێستا نه‌گه‌ڕاوینه‌ته‌وه."
کۆنترۆڵکردنى باره‌گاى حیزبه کوردیه‌کان له‌لایه‌ن گروپه جیاوازه‌کانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبیه‌وه ته‌نها پارێزگاى دیاله‌ى نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵام پارێزگاکانى تریشى گرتۆته‌وه، به‌تایبه‌ت بیناى پێشوى مه‌ڵبه‌ندى سه‌ڵاحه‌دین ى یه‌کێتى له‌ئێستادا عه‌سایب ئه‌هلولحه‌ق و بیناى لقى که‌رکوکى پارتیش دژه‌تیرۆرى عێراقى تێدایه.