Accessibility links

وردە‌کارى تە‌قینە‌وە‌کانى خانە‌قین


مەزارگەی باوەمەحمود
مەزارگەی باوەمەحمود

تە‌قینە‌وە‌ى بۆمبێکى چێنراو لە‌نزیک مە‌زارگە‌ى باوە‌مە‌حمودى سە‌ربە‌ قە‌زاى خانە‌قینى پارێزگاى دیالە‌، کوژرانى دوو ژن و برینداربوونى 6 کە‌سى ترى لێکە‌وتە‌وە‌.

سە‌رچاوە‌یە‌کى ئە‌منى بە‌رپرس لە‌قە‌زاى خانە‌قین ى پارێزگاى دیالە‌، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى ڕاگە‌یاند"3 بۆمبى چێنراو لە‌ نزیک مە‌زارگە‌ى باوە‌مە‌حمود دانراون، دووانیان پوچە‌ڵکراونە‌تە‌وە‌ و یە‌کێکیان بە‌کۆمە‌ڵێک ژنى زیارە‌تکاردا تە‌قیوە‌تە‌وە‌."

دیالە
دیالە

مە‌زارگە‌ى باوە‌محمود، مە‌زارگە‌یە‌کى ئاینیە‌، شیعە‌ و سونە‌ و کاکە‌ییە‌کانیش سە‌ردانى دە‌کە‌ن، کە‌ دە‌کە‌وێتە‌ نێوان قە‌زاى خانە‌قین و کە‌لار و ناحیە‌ى جە‌لە‌ولاى پارێزگاى دیالە‌وە‌.

مە‌زارگە‌کە‌ دە‌کە‌وێتە‌ سنورى دە‌سە‌ڵاتى هێزە‌ عێراقیە‌کانە‌وە‌، بە‌ڵام هێزى پێشمە‌رگە‌ش لە‌و ناوچە‌یە‌وە‌ نزیکە‌ و چە‌کدارانى داعشیش لە‌ناوچە‌کە‌دا بوونیان ەە‌یە‌.

مانگى ڕابردوو هەر لە‌نزیک ئە‌و ناوچە‌یە‌ ، فڕۆکە‌ى عێراقى 6 چە‌کدارى داعشى پێکە‌وە‌ کوشت، هە‌روەها چە‌کدارانى داعشیش لە‌چە‌ند شە‌وى ڕابردوودا موختارێکى گوندى قایە‌یان کوشت.

لیوا محە‌مە‌د ڕە‌حیم جێگرى فە‌رماندە‌ى میحوە‌رى گە‌رمە‌سێرى پێشمە‌رگە‌، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى ڕاگە‌یاند"شە‌وى ڕابردوو دوو ئۆتۆمبێل چە‌کدارى حە‌شد و پۆلیسى ئیتیحادى پاسە‌وانێتى مە‌زارگە‌کە‌یان کردووە‌."

وتیشى"دانانى ئە‌و بۆمبانە‌ جێى گومان و سە‌رسوڕمانە‌."

دانانى بۆمب لە‌نزیک مە‌زارگە‌ى باوە‌مە‌حمود، لە‌کاتێکدایە‌ شیعە‌ ئاینزاکان بە‌ەۆى مانگى موحە‌رە‌مە‌وە‌ سە‌ردانى ئە‌و مە‌زارگە‌ دە‌کە‌ن

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان دڵشاد ئەنوەر

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:16 0:00

XS
SM
MD
LG