شه‌وى ڕابردوو چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یەک له‌قه‌زاى خانه‌قینى پارێزگاى دیاله ڕوویاندا، له‌كه‌ركوكیش ته‌قه له سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى كرا، سه‌رله‌به‌یانى ڕۆژی شەممەش فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى له‌نزیک قه‌زاى خورماتوى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین كه‌وته خواره‌وه.
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشوى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتو، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى به 6 سه‌رنیشینه‌وه، له سنورى ناحیه‌ى سلێمان به‌گه‌وه به‌ئاراسته‌ى قه‌زاى كفرى ڕۆیشتوه، به‌ڵام له‌نزیک خورماتو كه‌وتۆته خواره‌وه."
وتیشى"6 سه‌رنیشینه‌كه خۆیان ده‌رباز كردووه، هێزه‌كانى عێراق گه‌یشتونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه، كه گومان ده‌كرێت فڕۆكه‌ى وڵاتێكى دراوسێ بێت."
شه‌وى ڕابردووش له سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌ركوك_به‌غدا، گرژى له‌نێوان ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى و فه‌رمانده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبىدا دروستبووه و پاسه‌وانه‌كانیان ته‌قه‌یان به‌سه‌ر یه‌كتریدا كردووه.
هه‌روه‌ها چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌نێو قه‌زاى خانه‌قین و ده‌وروبه‌ریشى ڕوویدا، له‌نێو قه‌زاكه‌شدا ته‌قه له پۆلسێک كرا‌و بریندار كرا.
ئه‌بو مونته‌زر فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى له خانه‌قین، پێیوایه ئه‌وانه‌ى له پشت گرژیه‌كانى خانه‌قینه‌وه‌ن، داعش و هاوبیره‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ن، ئه‌جێنداى ناوخۆیشیان تێكه‌ڵ بووه.
فه‌رمانده‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ى وردین، تا بزانین كێن ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ى هاوكارى داعشن بۆ ده‌ست گه‌یشتنیان به‌ناو خانه‌قین."
ماوه‌یه‌كه گرژى و ئاڵۆزى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانى گرتۆته‌وه، به‌تایبه‌ت سنورى قه‌زاى خانه‌قین ى پارێزگاى دیاله كه زۆربه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كوردن.
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان دڵشاد ئەنوەر