ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌كه‌ركوک بۆ عه‌ره‌بى سوننه جێى نیگه‌رانیه، توركمانیش ئه‌و ژماره كورسیانەی به‌ده‌ستهێنا كهچاوهروانى بوون، كوردیش كه زۆرترین په‌نجه‌ى تۆمه‌تى ساخته‌كارى بۆ ڕاده‌كێشرێت له‌ئه‌نجامه‌كه ڕ‌ازى یه.
به‌پێى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، كورد بووه خاوه‌نى 6 كورسى، هاوپه‌یمانێتى عه‌ره‌بى سونه‌ش 3 كورسى و به‌ره‌ى توركمانیش 3 كورسى به‌ده‌ست هێنا.
ئیسماعیل حه‌دیدى سه‌رۆكى پێشوى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن بۆ عه‌ره‌بى سونه جێى نیگه‌رانیه، چونكه ئێمه چاوه‌روانى 4 بۆ 5 كورسى بووین."
وتیشى"هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌مووى ساخته‌كارى بوو، جیهازه‌كه خراپ بوو، ساخته‌كارى گه‌وره له‌نێو ده‌نگدانى تایبه‌ت و خێوه‌تگاكان كرا."
پێش هه‌ڵبژاردن به‌رپرسانى توركمانى پێشبینى 3 كورسیان بۆ خۆیان كردبوو، له‌كاتێكدا له‌هه‌ڵبژاردنى رابردوودا دوو كورسى په‌رله‌مانى عێراقیان هه‌بوو، له‌م ههڵبژاردنهداشدا هه‌رچه‌نده 3 كورسیان هێنا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى راگه‌یاندن هێشتا نارازین.
پێشتر عه‌لى حسێنى وته‌بێژى حه‌شدى توركمانى، له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ى له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه گرت و یه‌كێتى نیشتیمانى به ساخته‌كارى تۆمه‌تبار كردبوو.
له‌به‌رانبه‌ردا ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد عه‌ره‌ب و توركمان مافى تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌یان نیه، چونكه ئه‌وان به‌پێى رێژه‌ى دانیشتوانه‌كه‌یان كورسیان هێناوه.
وتیشى"حیزبه كوردیه‌كان زۆر تۆمه‌تیان دایه پاڵ یه‌كترى، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ى خۆشكرد بۆ ئه‌وه‌ى نه‌یارانى كورد خۆیان له حه‌جمى خۆیان پێگه‌وره‌تر بێت."
له‌هه‌ڵبژاردنى پێشوى په‌رله‌مانى عێراقدا كاتێك كه‌ركوك له‌ژێر كۆنترۆڵى كورددا بوو، كورد 8 كورسى و توركمان و عه‌ره‌بیش یه‌كى دوو كورسیان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هاوكێشهكهى گۆڕى، به‌شێوه‌یه‌ك كورد دوو كورسى له‌ده‌ستداو عه‌ره‌ب و توركمانیش یه‌كى كورسیه‌ك زیاتریان هێنا.