هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى عێراق به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پۆلیسى كه‌ركوک، پلانیان بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى ئه‌منى توند له‌ڕۆژى هه‌ڵبژاردندا له‌نێو شارى كه‌ركوک داڕشتووه.
به‌پێى پلانه‌كه‌ى ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوک، له ڕۆژى هه‌ڵبژاردندا هاتوچۆ قه‌ده‌غه ده‌كرێت و ڕێگه بههاتوچۆى ماتۆرسكیلیش نادرێت، به‌و پێیه‌ى داعش بۆنانهوهى پشێوى سودى لێوه‌رده‌گرێت.
عه‌قید ئه‌فراسیاو كامل وته‌بێژى پۆلیسى كه‌ركوک ، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"دۆسیه‌ى ئه‌منى كه‌ركوک له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆره‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى تر، پلانى به‌هێز بۆ ڕۆژى هه‌ڵبژاردن دانراوه."
وتیشى"داعش هه‌میشه پلانى نانه‌وه‌ى پشێوى هه‌بووه، ئێمه پلانى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پلانه‌كانى داعشمان هه‌یه."
به‌پێى وته‌ى مه‌عن سه‌عدى فه‌رمانده‌ى دژه‌تیرۆرى عێراق، له‌ڕۆژى هه‌ڵبژاردندا كه‌ركوک بۆ سه‌ر سێ بازنه‌ى ئه‌منى دابه‌ش ده‌كه‌ن، بازنه‌ى یه‌كه‌میان پاراستنى سنوره‌كانى ده‌ره‌وه و ڕێگاكانى هاتوچۆكردن ده‌بێت.
بازنه‌ى دووه‌میش بڵاوه‌پێكردنى هێز و پاراستنى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدانه، هه‌روه‌ها بازنه‌ى سێیه‌م پاراستنى رێگه‌كانى هاتوچۆیه تا ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان.
سه‌باره‌ت به‌جم و جۆڵى داعش له ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك، عه‌قید ئه‌فراسیاو كامل وتى"داعش بوونیان لهدهوروبهرى كه‌ركوك هه‌یه، به‌ڵام نازانین سه‌رچاوه‌ى هێزه‌كه‌یان له‌كوێوه‌یه."
داعش لهدهوروبهرى كه‌ركوک جم و جۆڵى هه‌یه و به‌رپرسانى ئه‌منیش پێیانوایه، داعش گه‌ر پێى بكرێت له‌رۆژى هه‌ڵبژاردندا هه‌وڵى نانه‌وه‌ى پشێوى و ڕاگرتنى پرۆسه‌كه ده‌دات.