حیزبه كوردیه‌كان له‌كه‌ركوک ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه كه باس لهوهدهكهن گوایه بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ناوه‌ندى ده‌نگدان له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوک ناكرێته‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه رازى نابن كوردانى ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوک له‌مافى ده‌نگدان بێبه‌ش بكرێن.
ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند "نزیكه‌ى 110 هەزار ده‌نگده‌رى كورد له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوكن، ده‌بێت ناوه‌ندى ده‌نگدانیان بۆ بكرێته‌وه تا ده‌نگ بده‌ن."
له‌دواى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوه‌وه به‌هه‌زاران كوردى دانیشتوى كه‌ركوك روویان له‌سلێمانى و هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵ كردووه، بریاره له قه‌زاو ناحیه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌ركوک ناوه‌ندى ده‌نگدانیان بۆ بكرێته‌وه تا ده‌نگ بده‌ن.
ئازاد جه‌بارى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوک، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"كوردێكى زۆر له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوكن و نا‌وێرن بێنه ناو شار بۆ ده‌نگدان، ده‌بێت له ناوه‌نده‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌ركوک ده‌نگ بده‌ن."
وتیشى"گه‌ر ناوه‌ندى ده‌نگدان له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوک دانه‌نرێت، ده‌بێت كورد بایكۆتى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكات."
ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیانه‌ى دانیشتوى كه‌ركوک كه دواى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر رۆیشتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى شار لایه‌نگیرى پارتین، كه سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حیزبه بایكۆتى پرۆسهكهى له‌كه‌ركوك ڕاگه‌یاندووه.