سامان نه‌جم: پێشمه‌رگه له‌و په‌ری ئاماده باشیدان بۆ هه‌ر روبه‌روو بۆنه‌وه‌یه‌ک
شه‌ڕی رێکخراوه‌ی تیرۆریستی داعش له به‌ره‌کانی گه‌رمیاندا به تاێبه‌تی له جه‌له‌ولا هه‌ر وا به‌رده‌وامه.
رۆژنامه‌وان سامان نه‌جم له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌مرۆ فرۆکه جه‌نگیه‌کان بۆردومانێکی زۆر باشی دوو ناوچه‌یان کرد که تیرۆریستانی داعش له‌و ناوچانه دا گرد بوبونه‌وه بۆ خۆ رێکخستنه‌وه بۆ په‌لاماردانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، که به پێ ئه‌و زانیارانه سه‌ره‌تایانه‌ی ده‌ست ئێمه که‌وتوه تا ئێستا تیرۆریستانی داعش 25 که‌سیان لێ کوژراوه له‌و بوردومانه. کاک سامان هه‌ر وه‌ها ده‌لێت پێشمه‌رگه له‌و په‌ری ئاماده باشیدان بۆ هه‌ر روبه‌روو بۆنه‌وه‌یه‌ک، به‌ڵام ئێستا له ناو جه‌له‌ولا پێشمه‌رگه نییه. کاک سامان سه‌باره‌ت به باری خانه‌قین ده‌لێت زۆر ئاسایشه و سه‌رکردایه‌تی و زوربه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێیتی نیشتمانی کوردستان لێره‌ن و له رێکخستنی هێزه‌کانن".