ئه‌و وێنانه‌ی له زێدی ئێزدیه‌کانه‌وه بڵاو ده‌بنه‌وه گه‌لێک په‌یامی لێ ده‌خوێندرێنه‌وه و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌و کاره‌ساته مرۆڤیه‌ی ڕووبه‌ڕووی کوردی ئێزدی ده‌بنه‌وه.
له هه‌مان ده‌میشدا ئاماژه‌ن به که‌مته‌رخه‌می زۆر لایه‌ن به‌رامبه‌ر به‌م ڕووداوانه له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه بۆ لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ره‌فتاری خراپی حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا و له‌گه‌ڵ لاوازیی و بێده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حکومه‌ته له دابینکردنی سه‌قامگیری ئاسایشی له وڵاته‌که‌دا، به‌رده‌وام ستایشی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کراوه له ڕووی ئاسایشیه‌وه، له ڕووی ئه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ی که هه‌یه‌تی، له‌و سه‌قامگیریه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌بووه.
میوانه‌کانی مێزگرد:
شوان موحه‌مه‌د، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان
فازیل وه‌لیان، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
به‌ڵام بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شنگال پێمان ده‌ڵێن نه‌ک هه‌ر که‌م و کوڕی، به‌ڵکو که‌مته‌رخه‌میش هه‌ن له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا و له سه‌ر و هه‌مووشیانه‌وه پاش 22 ساڵ له خۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کورد له هه‌رێمی کوردستانی عێراق نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌ن هێزێکی نیشتیمانیانه‌ی پێشمه‌رگه.
ئه‌و وێنانه‌ی له شنگاله‌وه دێن په‌یامی مه‌رگدۆستی و مرۆڤ کوشتنه، په‌یامه بۆ به‌رهه‌مهێنانی تراژیدیایه‌ک، نه‌ک هه‌ر ته‌نها بۆ کورد له‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، به‌ڵکو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ش که له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی دنیابینیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا نین.
ده‌قی مێزگردی "په‌یامه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شنگاله‌وه":