پاش ئه‌وه‌ی بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی جه‌ژنی ڕمه‌زان له‌گه‌ڵ باوانیدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه زێدی خۆی له شاری دهۆک، ڕۆژنامه‌وان و بێژه‌ری کرمانج زاری که‌ناڵی په‌یام (ئه‌یهان سه‌عید) له ناو بازاڕی شاری دهۆکدا ده‌که‌وێته به‌ر په‌لاماری چه‌ند که‌سێک و به‌هۆی خراپیی ڕه‌وشی ته‌ندروستیه‌وه له نه‌خۆشخانه ده‌هێڵدرێته‌وه.
کێ بوون ئه‌وانه‌ی ئه‌م هێرشه‌یان کرده سه‌ر ئه‌یهان؟
بۆ به‌و شێوه‌یه خه‌ڵتانی خوێنی ده‌که‌ن و مه‌به‌ست لێی چی بووه؟
سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکی نوسراودا ده‌ڵێت" که‌سانێک له نێو بازاڕدا له شه‌وی جه‌ژندا به‌و جورئه‌ته‌وه بتوانن په‌لاماری ڕۆژنامه‌نوسێک بده‌ن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بکه‌ن، بۆ ده‌زگا ئه‌منی و حکومیه‌کانی ئه‌و شاره جێی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر کردنه".
میوانه‌کانی مێزگرد:
فاروق عه‌لی ئه‌حمه‌د، ڕۆژنامه‌وان و به‌رپرسی که‌ناڵی په‌یام
خدر دوملی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له شاری دهۆک
له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ساڵانه چه‌ندان پێشێلکاری به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌وانان ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی نه‌ک هه‌ر ڕێکخراوه ناوخۆییه‌کانی هه‌رێم، به‌ڵکو ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادیه‌کانی تاکه که‌س ده‌که‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: