جێگری دووه‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت دانانی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ده‌شێت وه‌ک کرانه‌وه‌یه‌ک سه‌یر بکرێت بۆ کردنه‌وه‌ی گرێکوێره‌کانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی پۆسته‌کانی تری سه‌رۆکی کۆماری و سه‌رۆکی حکومه‌تی داهاتووی عێراقیش.
ئارام شێخ موحه‌مه‌د ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتبا و دیاریکردنی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق کێشه‌ی تێبکه‌وتایه ئه‌وا پۆسته‌کانی تریش گرفتیان تێده‌که‌وت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئارام شێخ موحه‌مه‌د، جێگری دووه‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌ڵێت به‌پێی ڕێکه‌وتن و دابه‌شکردن له نێوان پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق حکومه‌تی داهاتوو شیعه‌کان پێکیده‌هێنن و ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری کاربه‌ڕێکه‌ری ئێستای عێراق که‌وتۆته سه‌ر ڕیکه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: