وه‌زیره کورده‌کان له حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق به‌شداری نه‌کردنیان له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ڕاگه‌یاند.
له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی کورد له به‌غدا ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر لێدوانه‌کانی نوری ئه‌لمالیکی که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی به داڵده‌دانی توندڕه‌وانی عه‌ره‌بی سوننه گوناهبار کرد.
دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس، جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئه‌و لێدوانانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ناگونجێن له‌گه‌ڵ ڕێکه‌وتنه‌کانی بوونه‌ته بنچینه بۆ به‌شداریکردن له حکومه‌تی یه‌کگرتووی نیشتیمانی عێراقدا و ده‌شڵێت هیچ که‌س و لایه‌نێک سوود له‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه نابینن جگه له تێرۆریستان.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر شاوێس ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات په‌رله‌مانی وڵاته‌که په‌یوه‌ندی نییه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه و ده‌شڵێت ئه‌رکی په‌رله‌مان پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێیه له عێراقدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی پێشوو له پێناو هێنانه ئارای هاوبه‌شیه‌کی ڕاسته‌قینه، به‌ڵام ئایا له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌ماندا لایه‌نه‌کانی عێراق ده‌گه‌نه ئه‌و ڕێکه‌وتنه له‌سه‌ر هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه، ئه‌مه‌یان وه‌ک دکتۆر ڕۆژ ده‌ڵێت دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: