هاوکاتی باس له هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی کورد له عێراقدا و باس و خواسی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی جیابوونه‌وه‌ی کورد له عێراق به‌ڵام نوێنه‌رانی کورد به‌شداری له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر کورد بخوازێت له عێراق جیا ببێته‌وه چ پێویست به پۆسته‌کانی به‌غدا ده‌کات و لایه‌نه سیاسیه‌کان ململانێ‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه ده‌ستپێکردووه و هه‌ر یه‌ک به خواستی خۆی ڕاگه‌یاندن ده‌دات.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌چێته په‌رله‌مان و له‌وێش وتارێکی پێشکه‌ش کردووه بۆ په‌رله‌مانتاران سه‌باره‌ت به ناوچه دابڕێندراوه‌کان و چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه.
مه‌سعود بارازانی، له وتاره‌که‌یدا وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ باسیان کردووه باسی له‌وه کردووه چۆن کورد ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی گێڕاوه له بونیاتنانی عێراقی نوێ‌دا به‌ڵام گوتووشیه‌تی عێراقی نوێ بۆ ئه‌وه دروست نه‌کراوه دیکتاتۆرێک به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه دروستبکرێت، ئه‌م ڕه‌وشه‌ی له عێراقدا هاتۆته ئاراوه و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه نییه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیش له ناوچه دابڕێندراوه‌کان ناکشێته‌وه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بڕیاردان له چاره‌نوسی کورد به مافی کورد ده‌زانێت و گوتووشیه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاره‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌رله‌مان وه‌ک خاوه‌ن بڕیاری خه‌ڵکی کوردستان.
با ڕاشکاوانه بیڵێین، زۆر جار سه‌رکردایه‌تی سیاسی گه‌لی کورد له عێراقدا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕه‌خنه‌یه بۆته‌وه که نه‌یتوانیوه سوود ببینێت له ده‌رفه‌ته ڕاسته‌قینه‌کانی بۆی هه‌ڵکه‌وتوون.
ئێستا ئه‌م ڕه‌وشه‌ی نه‌ک هه‌ر له عێراق به‌ڵکو له ناوچه‌که‌دا هه‌یه ئایا ده‌رفه‌ته ڕاسته‌قینه‌که‌یه بۆ کورد تا سه‌رکردایه‌تی سیاسی هه‌نگاوێک به ئاڕاسته‌ی خواستی گه‌لی کوردا بنێت و بڕیاره چاره‌نوسسازه‌که بدات؟
میوانی به‌رنامه:
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق تۆپه‌که‌ی خسته ناو په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ ڕووداوه‌کانی عێراق ده‌کرێن و به‌رنامه‌ی لایه‌نه‌کان هه‌ر یه‌ک به ڕوانینێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌نگاوی له‌گه‌ڵدا ده‌نێت به‌ڵام کاتێک پرسه‌که دێته سه‌ر پرسێکی چاره‌نوسسازی وه‌ک ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کۆده‌نگیه‌کی بێ پێشینه به‌دی ده‌کرێت.
زۆرێک له چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆ ده‌نگی و گه‌رم و گوڕیانهی له‌ناو خه‌ڵکیشدا بۆ پێشوازی له بڕیارێکی له‌و شێوه‌یه هه‌ن ژماره‌یه‌ک دۆسێ هه‌ن نابێت فه‌رامۆش بکرێن له‌وانه ڕێکخستنی هێزێکی نیشتیمانیانه‌ی پێشمه‌رگه، هێنانه ئارای گوتارێکی هاوبه‌شی سیاسیانه و ڕه‌واندنه‌وه‌ی کیشه و گرفته‌کانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه: