له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا جارێکی تریش جیاوازیه‌کان له‌ناو لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و به تایبه‌تیش له نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا.
ڕاگه‌یاندنه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و دوو لایه‌نه ئاماژه‌ن به بوونی جیاوازی ڕوانینه‌کان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵك عێراقد.
دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت پێده‌چێت ئامانجی لایه‌نه‌کان هاوبه‌ش بن و هه‌موویان یه‌ک ئامانجیان هه‌یه بۆ هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی کورد له ناوچه دابڕێندراوه‌کان به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت جیاوازیه‌که له‌وه‌دایه یه‌کێتی نیشتیمانی ده‌خوازێت هه‌نگاوه‌کان له چوارچێوه‌ی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراقدا بێت و پارتی و کۆی لایه‌نه‌کانی تریش له‌وبڕوایه‌دان که پێویسته کورد ده‌بێت له هه‌ولێره‌وه بڕیار بدات له‌سه‌ر پرسی ناوچه دابڕێندراوه‌کان و هه‌روه‌هاش چاره‌نوسی کوردیش.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵین ساڵح دکتۆر هه‌ڤاڵ ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دایه پاش وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له په‌رله‌مانی هه‌رێم که بڕیاره سبه‌ی 5شه‌ممه پێشکه‌شی بکات، هاوڕاییه‌ک له نێو لایه‌نه سیاسیه‌کاندا بێته ئاراوه و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هێزێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاوڕاییه بمێنێته‌وه ئه‌وا ئیدی یانی چوونه ده‌ره‌وه له ستراتیژیه‌تی نیشتیمانی و له کارنامه‌ی نیشتیمانیش.
دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر سه‌باره‌ت به پاراستنی باری ئاسایشی له ناوچه دابڕێندراوه‌کان که ئێستا له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستاندان، ده‌ڵێت پاراستنی ڕه‌وشی ئاسایشی له‌و ناوچانه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌ک ده‌که‌وێته سه‌ر تێگه‌یشتن له‌و ڕه‌وشه‌ی له ناوه‌ڕاستی عێراقدا روو ده‌ده‌ن و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ته‌واوی بارودۆخه‌که خرانه بانه‌ی داعشه‌وه ئه‌وه یانی له‌ده‌ستدانی هه‌موو ئامانجه ستراتیژیه‌کان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: