له‌م ڕه‌وشه ئاسایشی و سیاسیه‌ی عێراقدا له هه‌رێمی کوردستان باس و خواس له‌سه‌ر یه‌کڕیزیی بابه‌تێکی گه‌رم و گوڕه، به‌ڵام وه‌ک شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن ئاماژه‌یه‌کی ئه‌وتۆ بۆ ئه‌و یه‌کڕیزیه نابینرێت.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هاوڕایه و ده‌ڵێت بزوتنه‌وه سه‌ره‌کیه‌کانی کورد هه‌ر له ساڵانی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه کێسه و گرفتی سیاسیان له نێواندایه و دیدگای جیاوازیان هه‌یه بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و به هۆی هه‌ژاریی کلتوری دیموکراسی و پێکه‌وه ژیان زۆرجار جیاوازیه‌کان سه‌ریان کێشاوه ڕووه‌و شه‌ڕی ناوخۆ، وه ده‌شڵێت هه‌ر بۆیه پێکهێنانی دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانی ته‌گه‌ره‌یان له پێشه و به‌ڵام ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له ئاکامدا زاڵ بوون دێته ئاراوه به‌سه‌ر ئه‌و ته‌گه‌رانه‌دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به قسه و باسی جیاوازی ڕوانینه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی عێراق و بوون به به‌شێک له جه‌مسه‌ره‌کانی قه‌یرانی عێراق، به‌ڕێز مه‌عروف ده‌ڵێت هه‌تا ئێستا ئه‌و جیاوازی ڕوانینانه له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتیه‌وه به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراون به‌ڵام هه‌ستی پێده‌کرێت، وه ده‌شڵێت ئه‌و جیاوازیانه‌ش له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێران و تورکیاوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: