له‌گه‌ڵ هه‌بوونی دوو ڕوانینی جیاواز له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ ڕه‌وشی ئاسایشی له ناوچه‌کانی سوننه نشینی عێراقدا به‌ڵام وه‌ک دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت ڕووانینی سێهه‌میش بوونی هه‌یه.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت ڕوانینی سێهه‌م بریتیه له هه‌ڵوێستی شه‌قامی کوردی که داوای یه‌کڕیزی ده‌کات له لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و وه‌ک ده‌ڵێت وێڕای هه‌بوونی دوو بیر و بۆچوون که یه‌کێکیان ده‌یه‌وێت ببێته به‌شێک له شه‌ڕه‌که‌ی ئێستای عێراق و ئه‌وی تریشیان ده‌خوازێت نه‌بێته به‌شێک له‌و شه‌ڕه و دروستبوونی دیدی سێهه‌م به‌و مه‌به‌سته‌یه که جیاوازیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌ی عێراق نه‌بنه مایه‌ی لێکترازانی ناو ماڵی کوردی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر کامه‌ران ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌م ڕوانینه‌ی سێهه‌م ده‌شێت ببێته مایه‌ی فشارێکی به‌هێز بۆسه‌ر لایه‌نه‌کان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمه‌که‌دا ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدایه وه‌ک دکتۆر کامه‌ران ده‌ڵێت "خۆیان له ناو خۆیاندا به قۆناغێکی شکستخواردوودا ده‌ڕۆن و متمانه‌ی خه‌ڵکیان له ده‌ست داوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاش 270 ڕۆژ ئه‌وجا توانیویانه حکومه‌تێک پێکبهێنن که ده‌کرێت بگوترێت هه‌مان شێوه‌ی حکومه‌تی پێشووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: