هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ڕۆژئاوا باسیان له‌وه کردووه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به کاربه‌ده‌ستانی عێراقییان گوتووه ده‌بێت سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ست له پۆسته‌که‌ی بکێشێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ئه‌مریکا له ڕووی له‌شکرییه‌وه یارمه‌تی عێراق بدات بۆ ڕاگرتنی پێشڕه‌ویه‌کانی توندڕه‌وانی سوننه.
عه‌ره‌بی سوننه له عێراق وه‌ها له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ده‌ڕوانن که له پشت هه‌موو سه‌رکوتکردنه‌کانی سوننه‌کانه‌وه‌یه و وه‌ک له میدیای ڕۆژئاواشدا هاتووه ئه‌مریکا له‌و بڕوایه‌دایه ئاشته‌وایی نیشتیمانی له عێراقدا نایه‌ته ئاراوه به تایبه‌تیش له نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کاندا ئه‌گه‌ر مالیکی له پۆسته‌که‌یدا بمێنێته‌وه.
ده‌مڕاستێکی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیکی ده‌ست له پۆسته‌که‌ی هه‌ڵناگرێت وه‌ک مه‌رجێک تا ئه‌مریکا هێرشی ئاسمانی بکاته سه‌ر توندڕه‌وانی سوننه.
ڕێبین ڕه‌سوڵ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت داڕشتنی سیاسه‌تی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌یه و هیچ شتێکیش له عێراقدا ناکرێت به‌بێ ڕۆڵی ئێرانیه‌کان وه ده‌شڵێت پێده‌چێت هاوڕاییهکیش له‌ناو شیعه‌کاندا هاتبێته ئاراوه که پێویسته مالیکی له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌مێنێت تا ڕه‌وشی عێراق ئاسایی ببێته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئێرانیه‌کان ده‌توانن ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ نوری ئه‌لمالیکی بدۆزنه‌وه و ئێستا له پهیوهندیشدان له‌گه‌ڵ کورد و له‌گه‌ڵ سوننه‌کانیشدا و ده‌شڵێت هه‌ر له ناو شیعه‌کاندا زۆر که‌سی به توانا هه‌ن که توانای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تیان هه‌یه له‌وانه عادل عه‌بدولمه‌هدی یان خوزه‌یر خوزاعی، به‌ڵام ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هیچ متمانه‌یه‌ک نییه که هه‌ر یه‌کێک له‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤانه نه‌بێته‌وه مالیکی چونکه ئێرانیه‌کان کۆپیه‌کی مالیکیان ده‌وێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: