وێڕای ده‌قه شیعریه‌کانی، ته‌ڵعه‌ت تاهیر بایه‌خێکی زۆریشی داوه به ڕه‌خنه و ڕۆچوون به نێو ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌کاندا.
زۆر جار کاتێک باس دێته سه‌ر ڕه‌خنه، نوسه‌رانی ده‌ق گله‌یی ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ڕه‌خنه‌گران مافی خۆیانیان نه‌داوه به نوسه‌ر و هه‌روه‌ها وه‌ک ده‌گوترێت نه‌شیتوانیوه ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی ده‌قدا. ئه‌م دۆسێی ڕه‌خنه‌یه هه‌ر ته‌نها له بواری ده‌قی ئه‌ده‌بیدا گله‌یی لێناکرێت هونهرمهدانیش له ژانره جیاوازه‌کانی هونه‌ریشدا گازه‌نده‌ی خۆیان هه‌یه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گله‌ییانه‌دا پێویسته له سه‌ره‌تادا خۆمان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره بکه‌ینه‌وه که ئایا ئێمه وه‌ک کورد له‌و فه‌رهه‌نگه‌ی هه‌مانه شوێنێکی گونجاو بۆ ڕه‌خنه هه‌یه؟ یان به مانایه‌کی تر ژانرێکمان هه‌یه دانی پێدابنرێت و بگوترێت ڕه‌خنه؟
بۆ تێگه‌یشتن له ڕه‌خنه و کارکردن له‌سه‌ر ڕه‌خنه گرنگه بزانرێت میتۆلۆژیه‌کان چین و پێناسه‌یان بۆ خوێندنه‌وه‌کان چۆنه. وه‌ک چۆن له هونه‌ری شانۆدا ده‌گوترێت پرۆسه‌ی ده‌رهێنان داڕشتنه‌وه‌ی دووه‌می ده‌قه شانۆییه‌که‌یه، ئایا ڕه‌خنه ده‌توانێت به‌شدار بێت له‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا بۆ ده‌قه‌کان به شێوه‌یه‌ک یاری له‌گه‌ڵ هزری خوێنه‌ردا بکات بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر؟
نکوڵی ناکرێت له‌وه‌ی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه نوسه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌ڵام ناشکرێت خۆشمان له‌و ڕاستیه لابده‌ین که خوێنه‌ری نیگه‌ران و دووڵیشمان هه‌ن، به‌شوێن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ڕژدانهوهن که له ده‌قه داهێنه‌ره‌کاندا وروژێنراون و خوێنه‌ر خۆیان سه‌رپشک کراون له به دواداچوونکردن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه.
ئایا ره‌خنه‌گر ده‌توانێت له‌بری نوسه‌ری ده‌ق وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه که خوینه‌ران به دوایدا ده‌گه‌ڕێن؟
ئه‌رکی ڕه‌خنه چییه؟ چۆن ڕه‌خنه ده‌توانێت به‌شداری هه‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی ده‌قدا؟
ئایا ڕه‌خنه توانیویه‌تی پرسیاره ڕژده‌کانی ده‌ق بۆ خوێنه‌ران ڕوون بکاته‌وه؟ یان به مانایه‌کی تر ببێته ڕێنیشانده‌ر بۆ خوێنه‌ران؟
یه‌کێک له پرسه گرنگه‌کانی تری له‌گه‌ڵ شاعیر و ڕه‌خنه‌گر (ته‌ڵعه‌ت تاهیر) دا خرایه به‌ر باس ئه‌وه‌یه کاتێک ڕه‌خنه پشت به مه‌عریفه یان ڕۆشنبیریه‌کی دیاریکراو ده‌به‌ستێت و هه‌ر یه‌که‌یان به شێوازی تایبه‌ت به خۆی خوێندنه‌وه بۆ ده‌ق ده‌کات، لێره‌دا هزری خوێنه‌ر چیی لێ به‌سه‌ر دێت؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "ژیان له فه‌رهه‌نگدا" یه: