هه‌ر له ئێستاوه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ کاری په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کرێت هه‌رچه‌نده ده‌ستپێکردنی کار و ئه‌رکه‌کانی چه‌ند مانگێکی تێنه‌په‌ڕاندووه.
ئه‌م جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ش پاش دوو سه‌ردانه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری کابینه‌ی حه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ په‌رله‌مان ده‌ستی پێ‌کرد.
لێکدانه‌وه‌کان له‌سه‌ر سه‌ردانه‌کان هاوشێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان بۆ کاره‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێم جۆراوجۆرن.
دلێر عه‌بدولخالق، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا هه‌رهیچ نه‌بێت تا ئێستا کۆبوونه‌وه‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر به هێمنی به‌ڕێوه چوون و ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش به خاڵێکی پۆزه‌تیڤانه نابینێت له‌و ڕوانگه‌ی ئه‌و دۆسێیانه‌ی هه‌ن ده‌بێت په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌و په‌رله‌مانه بێت که پێویسته مشت و مڕی گه‌رم گوڕی تیادا بێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدولخالق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ڕه‌هه‌ندی یاساییه‌وه، بوونی ده‌یان یاسای په‌سه‌ندکراوی په‌له‌مانی هه‌رێمه به‌ڵام کاریان پێناکرێت و ده‌شڵێت له ڕه‌هه‌ندی چاودێریشه‌وه وه‌ک کار و ئه‌رکی په‌رله‌مان به‌ڵام مه‌خابن په‌رله‌مان هێشتا نه‌یتوانیوه چاودێره ڕاسته‌قینه‌که بێت به‌سه‌ر دامه‌زراوکانی ده‌زگاکانی جێبه‌جێکردنه‌وه له هه‌رێمی کوردستان وێڕای ئه‌و هه‌موو که‌موکوڕی و که‌مته‌رخه‌میانه‌ی هه‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: