له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا په‌رله‌مانی وڵاتی سوید میوانداریی دوو نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی کوردی کرد بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر دۆسێکانی ئازادی ڕاده‌ربڕین و هه‌روه‌هاش مافه‌کانی خانمان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
نوسه‌ر و چالاکوان هه‌ڵاڵه ڕافع و نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان که‌مال چۆمانی هه‌ر یه‌که به جیا قسه‌یان له‌سه‌ر دۆزه‌کانی مافه‌کانی خانمان و ئازادی ڕاده‌ربڕین کرد.
زۆرێک له چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان له پاش ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 ه‌وه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا که کورد فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیی پێکهێنا نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌ن مۆدێلێکی دیموکراسیانه له هه‌رێمه‌که‌دا.
نمونه زۆرن، له‌وانه هه‌روادێ و زۆربوونی هێڵه سوره‌کان، پێشێلکاریه‌کان به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان، سه‌رکوتکردنی جودابیران، به‌گژداچوونه‌وه‌ی نایاساییانه‌ی چالاکوانان و ته‌قه کردن و کوشتن و بریندارکردنی خۆپیشانده‌ران.
ئازادیه‌کان گه‌ر وه‌ک چه‌مکێکی فه‌لسه‌فی لێی بڕوانرێت ئه‌وا بریتی ده‌بێت له خواستی دوو که‌س بۆ ده‌ربڕین و ڕه‌فتار کردن به‌و مه‌رجه‌ی دووچاری پێکدادان نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئازادیه گشتیه‌کاندا یان ببێته مایه‌ی پێشێلکردنی ئازادیه‌کانی تاکه‌کانی تر له کۆمه‌ڵگادا.
سارا ویتسن، له ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیویۆرک کاتێک باسی له ڕاپۆرتی ساڵی 2013 ی ڕێکخراوه‌که‌ی ده‌کرد له‌سه‌ر مافی مرۆڤ وتی" ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ڕووده‌دات ڕۆژانی ڕه‌شن بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و له‌بری ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم جه‌خت بکاته‌وه له‌وه‌ی سیسته‌می دادوه‌ری، لێکۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵیه‌کانی ئاستی باڵا بکاته‌وه، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه حکومه‌ت یاساکانی خۆی بۆ داکۆکیکردن له ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی کۆڕ و کۆبوونه‌وه پشتگوێ خستوه".
میوانی به‌رنامه:
که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان
یه‌کێک له بنه‌ماکانی ده‌کرێت بکرێته پێوانه بۆ ئازادیه‌کانی ڕاده‌ربڕین بریتیه له ئاستی ڕێزگرتن له بیروباوه‌ڕ و دیده جیاوازه‌کان، به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستانی عێراق پره‌نسیپی یه‌کتر قه‌بووڵ کردن به جیاوازیه‌کانه‌وه ئاماده‌ییه‌کی ئه‌وتۆی نییه و نه‌بۆته کولتورێک تا وه‌ک ڕه‌وشێکی کۆنکریتی لێی بڕوانرێت بۆ ئاینده.
ئه‌م دیارده‌یه‌ش هه‌ر ته‌نها لای ده‌سه‌ڵاتداره‌کان نه‌بووه، به‌ڵکو هێزه‌کانی ئۆپزسیۆنی دوێنێش تا که‌م تا زۆرێک به‌شدارییان هه‌بووه تیایدا، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئۆپزسیۆن بویت ئه‌وا لای ده‌سه‌ڵات گێره‌شێوێن و چه‌واشه‌کار و کۆمه‌ڵێک شتی تر ده‌بوویت، خۆ گه‌ر سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتیش بیت ئه‌وا لای ئۆپزسین ده‌بووه گه‌نده‌ڵ و ژماره‌یه‌ک نازناوی تریش.
یه‌کێک له سه‌رنجه‌کانی تر که پێویسته ئاماژه‌ی پێبکرێت ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ک ئازادیه‌کانیان کردۆته دروشم و له هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا به‌کارده‌هێنرێن به‌ڵام هه‌میشه‌ش پرۆسه‌کانی یه‌کتر سڕینه‌وه به‌رده‌وامن.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین له هه‌رێمی کوردستان چۆنن؟
ئایا هێڵه سوره‌کان ڕێگه ده‌ده‌ن پانتایی ئه‌و ئازادیانه‌ی ڕاده‌ربڕین فراون بن؟
پێوانه‌کان بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین چین؟ ئایا هه‌ر به ته‌نها میدیای سه‌ربه‌خۆیه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا ببیسته: