له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هێز و ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه میانڕه‌وه‌کان به‌رده‌وام دژی هێرشه تێرۆکاریهکانی ڕێکخراوه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان ڕاگه‌یاندن ده‌ده‌ن به‌ڵام تۆڕه تێرۆرکاریه‌کانی وه‌ک ئه‌لقاعیده و بۆکۆ حه‌رام درێژه به سیاسه‌تی کوشتن و ئایدیۆلۆژیای ڕق و کینه ده‌ده‌ن.
هۆزان مه‌حمود، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت سه‌ره‌تای کێشه‌که له‌وه‌دایه چۆن ده‌توانرێت جیاوازی له نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌ی ناو ئاینی ئیسلامدا بکرێت و ده‌ڵێت لایه‌نێکیان وا له ده‌سه‌ڵاتدا و وه‌ک ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بینرێت و ڕێبازی کوشتن و شه‌لاق و به‌زۆر ماره‌بڕینی کچانی ته‌مه‌ن 9 ساڵ ده‌سه‌پێنن و ده‌شڵێت بۆ نمونه له وڵاتێکی وه‌ک شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌دا هه‌فتانه ده‌ستی خه‌ڵک ده‌بڕدرێت و سه‌ری خه‌ڵک ده‌په‌ڕێندرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، هۆزان مه‌حمود ده‌ڵێت ئاینی کریسچیان به‌رده‌وام خۆی نۆژه‌ن کردۆته‌وه به‌ڵام وه‌ک باسی ده‌کات و ده‌ڵێت بۆ نمونه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق 3 لایه‌نی ئیسلامی هه‌ن وه هه‌ر یه‌که‌یان بۆخۆی گوتارێکی تایبه‌تی ئایینی هه‌یه و هه‌ر یه‌که‌شیان لێکدانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه بۆ ئایینه‌که و ئه‌مه‌ش جۆرێک له گرفتی دروستکردووه له ناو خه‌ڵکدا له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی پرسیاری هێناوه‌ته ئاراوه ئایا کامیان دروسته.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: