بڕیاره په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌موارکردنی ژماره‌یه‌ک یاسای په‌سه‌ندکراوی پێشووی په‌رله‌مان بخاته کارنامه‌ی دانیشتنه‌کانیه‌وه له‌وانه یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و یاسای خۆپیشاندان.
گه‌شه دارا حه‌فید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم پێویستی به هه‌موارکردنه‌وه هه‌یه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌وروه‌هاش دیاریکردنی جێگرێکی ژن بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و چه‌ندان هه‌موارکردنه‌وه‌ی تریش.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، گه‌شه دارا حه‌فید ده‌شڵێت ئه‌و کاته‌ی یاساکان ده‌چنه خانه‌ی جێبه‌جێکردنه‌وه ئه‌وجا زیاتر که‌موکوڕیه‌کانی ده‌رده‌که‌ون وه یاسای خۆپیشاندان یه‌کێکه له‌و یاسایانه و ده‌شڵێت ئه‌مانه‌ش هه‌موویان ده‌چنه ئه‌و خانه‌یه‌وه‌ی که ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانییان هه‌یه هه‌ر بۆیه پێویستی به ڕێکه‌وتن و گونجاندنی سیاسیانه هه‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: