ئاماژه‌کان له به‌غداوه وه‌ها نیشان ده‌ده‌ن ده‌رفه‌ته‌کانی به‌رده‌م سه‌ره‌ک وه‌زیری ئێستای عێراق کراوه‌ن تا گه‌ڕی سێهه‌می سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ده‌ست بێنێت.
شێخ فاتیح داراغایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نوری ئه‌لمالیکی ببێته‌وه به سه‌ره‌ک وه‌زیر ئه‌وا وه‌ک ده‌ڵێت به دڵنیاییه‌وه له ڕێی کورسیه‌کانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاساوه نابێت له په‌رله‌ماندا به‌ڵکو له‌ڕێی فشاری ده‌ره‌کیه‌وه ده‌بێت، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به کۆماری ئیسلامی ئێران.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز داراغایی باسیش له ئه‌زموونی چوار ساڵی ڕابردووی خۆی ده‌کات وه‌ک ئه‌ندامێکی په‌رله‌مان و ده‌ڵێت یه‌کێک له‌و شتانه‌ی له‌و چوار ساڵه‌ی ڕابردوودا بینیویه‌تی پشتگوێ خستن و فه‌رامۆشکردنی ده‌ستوری عێراقه و ئه‌وه‌شی که باڵاده‌ست بووه تاکڕه‌وی و بڕیاری خۆسه‌پاندن بووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
شێخ فاتیح داراغایی: دانانه‌وه‌ی مالیکی به سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌گمه‌ن و ئه‌سته‌مه
