دادگایه‌کی وڵاتی میسر بڕیاری سه‌پاندنی سزای مردنی داوه به‌سه‌ر نزیکه‌ی 530 که‌سی سه‌ر به ڕێکخراوی ئیخوانولموسلمینه‌کانی میسردا و ته‌واوی دۆسێکانیشی ڕه‌وانه‌ی لای موفتی وڵاته‌که کردووه.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵیت ده‌کرێت بگوترێت ئه‌سته‌مه سه‌دان که‌س له دوو ڕۆژدا دادگایی کرابن و پرۆسه‌ی دادگایی کردنه‌که‌ش به‌پێی ڕێوشوێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بووبێت.
هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر بنکه له قاهیره ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌که‌م جاره له مێژووی وڵاتی میسردا بڕیارێکی له‌م شێوه‌یه بدرێت که کاردانه‌وه به دوای خۆیدا دێنێت و هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ک ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه موفتی میسر ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا مۆر بکات و له‌وانه‌شه ڕێوشوێنی تری یاساییش بگیرێنه به‌ر وه‌ک تانه لێدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌که.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب ده‌شڵێت ئه‌م بڕیاره ده‌بێته بیانویه‌ک به‌ده‌ست نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستاوه و ده‌شڵێت ئه‌و بڕیاره له ڕووی یاساییهکهشیهوه ته‌واو نییه چونکه له یه‌ک دانیشتنی دادگادا و له ماوه‌ی دوو کاژمێر و نیودا ئه‌و بڕیاره دراوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: