به‌هۆی نه‌بوونی موچه‌وه ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه له هه‌ولێر ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن چونکه چه‌ند مانگێکه موچه‌یان پێنه‌دراوه.
له لێدوانێکدا بۆ په‌یامنێران یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کان باس له ڕه‌وشی ژیان و گوزه‌رانی خۆی ده‌کات و ده‌ڵێت بێزاریه‌که‌ی گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی کۆتایی به ژیانی خۆی بێنێت.
پێشمه‌رگه‌که ده‌گری کاتێک باس له خێزانی خۆیی و بڕی پاره‌ی گیرفانی ده‌کات و له کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌که ده‌پرسێت ژیان ئاوه‌ها ده‌ڕوات به‌ڕێوه؟
هونه‌ر تۆفیق، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت ئه‌و گریانه په‌یامێکه که له‌م هه‌رێمه‌دا نادادی له دابه‌شکردنی سامانه‌کاندا هه‌یه و دیوارێکی گه‌وره که‌وتۆته نێوان ده‌سته‌بژێرێک که به هیچ جۆرێک ئاگاداری زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا نییه و له‌و دیوارهشدا هیچ په‌نجه‌ره‌یه‌کی تیادا نییه که خه‌ڵکی لێوه ببینن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، هونه‌ر تۆفیق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات کێشه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی نییه به قه‌یرانی دارایی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره‌وه به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به سیسته‌می ئابوری هه‌رێم خۆیه‌وه هه‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: