مافناس و چالاکوان شوان سابیر بۆ چه‌ند ڕۆژێکه له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیرکراوه به‌هۆی نوسینی چه‌ند سه‌رنجێکی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
ده‌ستگیرکردن و هێشتنه‌وه‌ی شوان سابیر له گرتوخانه بۆته مایه‌ی ناره‌زایی چالاکوانانی مافه سیڤیلیه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤیش له هه‌رێمه‌که‌دا.
نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌ک له چالاکوانان له‌به‌رده‌م گرتوخانه‌ی مه‌حه‌ته له هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌کیان کرد وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ستگیرکردنه و هه‌روه‌هاش بۆ داوای ئازادکردنی شوان سابیر.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان نیاز عه‌بدوڵا، یه‌کێک بوو له به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه.
نیاز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌و سکاڵایه‌ی دژی شوان سابیر پێشکه‌ش کراوه په‌یوه‌ست به سکاڵاکه‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و دوو بابه‌ته‌ی مافناس و چالاکوان شوان سابیر بڵاویکردونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌شێکن
له‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی کراون و وه‌ک نیاز ده‌ڵێت هۆکارێکی تری ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی ئه‌وه‌یه له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا و به تایبه‌تیش پاش کوشتنی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان زۆرترین فشار بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه له هه‌رێمه‌که‌دا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان نیاز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت مه‌خابن ئه‌زموونه‌کانی پێشتر له‌گه‌ڵ کۆی ده‌سه‌ڵاته‌کانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن فشاره‌کان به شێوه‌یه‌کی که‌م توانیویانه دۆسێکان به‌ره‌وپێش به‌رن، وه‌ک ده‌ڵێت بۆ نمونه دۆسێکانی تایبه‌ت به 17 ی شوبات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاری په‌رله‌مانی هه‌رێمی بۆ ده‌رچووه به‌ڵام نه‌چۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، و نمونه‌ی تریش زۆرن.
نیاز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت له ئێستادا که سه‌روه‌ختی یادکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه و 22 ساڵیش به‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆییدا ڕه‌ت ده‌بێت ئه‌وانه‌ی جه‌خت له سه‌پاندنی یاسا ده‌که‌نه‌وه له گرتوخانه ده‌نرێن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: