سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت دابین نه‌کردنی دارایی پێویست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێری ئاڵۆزتر کردووه و ده‌شڵێت به هێند وه‌رنه‌گرتنی پێکهاته‌ی کوردی له عێراقدا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه.
ئوسامه نوجه‌یفی ده‌شڵێت په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی گشتی وڵاته‌که‌ی پێویستی به ڕێکه‌وتنی سیاسی پێشوه‌خت هه‌یه و په‌رله‌مانی عێراقیش له‌م دۆسێیه‌دا هۆکار نییه.
دکتۆر له‌تیف موسته‌فا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت په‌رله‌مانی عێراق ناتوانێت ببێته مایه‌ی فشار ، چونکه تا ئێستا کلتوری دیموکراسی له عێراق جێگیر نه‌بووه و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت به‌هێزبوونی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای لاوازبوونی ڕۆڵی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به که‌مته‌رخه‌میه‌کانی کورد له به‌غدا؟ دکتۆر له‌تیف ده‌ڵێت کورد له به‌غدا که‌مته‌رخه‌می زۆر زۆره و له سه‌ره‌تادا له ساڵی 2003 وه هیچ سودێک له ئه‌زموونه‌کانی پێشوو نه‌بینرا و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا پارتی و یه‌کێتی به هه‌ڵه‌داوان ڕایانکرده به‌غدا تا عێراقی به ناو دیموکراسی بونیاد بنێنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی سود له‌وه ببیننن که دیموکراسی له‌م جۆره وڵاتانه‌دا وه‌ک ده‌ڵێت درۆیه‌کی گه‌وره‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: